تا بە کەی نووستن بە غەفڵەت بەرگی بێباکی لەبەر

از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
 2 دقیقه  928 مشاهده
تا بە کەی نووستن بە غەفڵەت بەرگی بێباکی لەبەر
ڕووح خەریکی ئەلویداعە ئەی بەدەن خاکت بەسەر
دەفعەیێک فیکرت نەکرد وو عیبرەتێکت وەرنەگرت
هەر بەڕێگای بێ شعووری عومری خۆت وا بردەسەر
حەزرەتی قابیز لە دواتە دێت و دەقولبابە کا
هەستەکانی ژیان تەواو بوو ڕووحی شیرین دێتەدەر
نووکە نووک و پرتە پرتی عائیلە و ماڵ و مناڵ
کەلکی تۆ ناگرن بزانە چی دەکەی ئەینەلمەفەڕ
پشتیوانی تۆ عەمەلتە گەر ئەتۆ چاکەت هەبێ
وەر بە بەدکاری ژیابی وای لە مەیدانی خەتەر
خاک و خۆڵە ژێری لاشەت فەرشی قەعری قەبرەکەت
چەند گەزێکە تۆ لیباست مەل مەل و باقی هەدەر
پاشی چەند ڕۆژی دەبینی دەبییە قاوەڵتی کرم
ڕەنگ و ڕوخسارت دەبینی داخۆ چی هاتووە بەسەر
ئەو زبان و چاوە جوانەت سەیری کرمی لێ ئەدا
مووخی ئێسقانت دەخۆن و نامینێ قەت هیچ ئەسەر
ئەو خودایەی تۆی دروست کرد زیکر و فیکری ئەو بکەی
تۆش دڵت بەردایە دونیا لەم هەواڵە بێخەبەر
حاڵی دونیا هەروەهایە بێ وەفایە تێبگە
ڕوو لە خوا کە قوڕ بپێوە بێ دەماغی هەش بەسەر
تازە دونیا بۆتە گوڵشەن تۆش دڵت هەر بولبولە
زۆر لە خۆت وریابە عاسیتخلص سەختە ڕێگات بۆ سەفەر