گوڵ نەجاتی بوو لە زستان بەرگی تازە کردە بەر

از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
 2 دقیقه  846 مشاهده
گوڵ نەجاتی بوو لە زستان بەرگی تازە کردە بەر
لەشکری غونچە و ڕەیاحین بولبولیش هاتە خەبەر
مورغی خۆشخوانی تەبیعەت هاتە نەغمە و چەهچەهە
وا لەناو گوڵزاری سولحا تاجی عیشقی نایە سەر
ئیتتیحادیان کرد بە جارێ لەشکری ڕێکی و بەهار
تیپی فیتنە و فەسلی زستان دەربەدەربوون بێ ئەسەر
ڕۆژی یازدەی مانگی ئازار کورد چە ئازاری نەما
بوو بە یەک ڕەنگ هەرچی کوردە وەک پڵنگ و شێری نەڕ
ئەم سکەندەر شێوە یا خوا هەر بژی بۆ کوردەکان
کەڕڕ و فەڕیان هەر زیاد بێ حیشمەت و ئاڵاتی شەڕ
ئاسمان گریا لەناکاو سەیلی فرمێسکی ڕژاند
ئەرزی تینوو و ڕۆڵەکانی کەوتنە خەندە دەشت و دەر
ڕوو لە میحرابی تەشەککور وا مەلەک سەجدەی دەبەن
کورد لەناو گێژاوی نەکبەت وا سەری هێنایە دەر
ڕووحی دڵنەرمی لە لایەن ئیش بەدەستان هاتە دی
میحوەری بوغز و عەداوەت وا بناغەی هاتە دەر
وەک لە سەرچاوەی لە تافەت ئاوی عەفوی هەڵقوڵا
بوو بە یەک تیپ قەومی کوردی خاوەنی فەزڵ و هونەر
حەمدولیللا خواستی عاسیتخلص زۆر بە چاکی هاتەدی
نۆسەد و حەفتاویەک بوو هەم هەزاری بێتە سەر