ئەی وەتەن ھەرچەند کە ئیمڕۆ زیللەتی تۆم دێتە یاد

از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
 1 دقیقه  780 مشاهده
ئەی وەتەن ھەرچەند کە ئیمڕۆ زیللەتی تۆم دێتە یاد
بوویە بەردەست و ئەسیری دائیرەی ئەھلی عیناد
بوویە ڕێباز وگوزەرگای دوژمنی بەدخواھی خۆت
ئەی وەتەن داغی گرانم میللەتت بوونە کەساد
زۆر خەریکم لەم ژیانە من کە ئیستیعفا بکەم
چونکە بۆ خۆم وا دەزانم عومری زووم ڕۆیی بەباد
بووی بە شەربەت ئەجنەبی دێن وا بە کەیف ئەتخۆنەوە
زەھری میحنەت بۆتە قووتی کوردەکانی بێمراد
ئەو کەسانەی تاکوو ئێستا خزمەتی کوردیان دەکرد
ئێستە بوونە ئیش بە دەست و بوونە جەمشید و قوباد
باغی تۆ بێگانە ھاتوون بوونە گوڵچینی ئەتۆ
بۆیە عاسیتخلص قوڕ دەپێوێ قەتعییەن ناکا زیاد