موبارەک بێ بەدڵ خۆشی عەزیزم جێژنی قوربانت

از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
 1 دقیقه  892 مشاهده
موبارەک بێ بەدڵ خۆشی عەزیزم جێژنی قوربانت
بەرەو خۆشی تەرەققی بێ بە دائیم عومر و عینوانت
لە خوام داوایە تا ماوی لە گشت دەرد و بەڵا دوور بی
چ گەردی گەردشی دەوران نەنیشێ قەت لە دامانت
گەیشتە دەستی من بێ شک ژمارەی دوور لەبن سفرێک
نەبێ خاڵی ھەتا ماوی بە دائیم دەستی ئیحسانت
لە دڵما نەقشی وا بەستووە ئەتۆ بۆیە نەقشبەندم
زبانی تەعنە کۆتایە لە دەرحەق لوتف و ویجدانت
لە فیکرم ناچی مەعلوومە ھەتا مابم لە ڕووی خاکا
نەشێوێ گوڵشەنی بەختت نەرەنجێن باغ و بوستانت
نەسیمی سوبحی خۆش حاڵی ببێتە پانکە بۆ ڕووحت
شەرارەی سۆبەیی ڕەحمەت تەسەللای فەسڵی زستانت
دڵت جانا نەڕەنجێتن لە شیعری بێ سەروپێما
لە جەولانگاھی ئیخلاسی کە عاسیتخلص ھاتە مەیدانت