بەخۆشی هاتم ئەی گوڵ ببمە خارت
چوومە خزمەتمەلا محەمەد ئەمینی. چووم حەیدەری لەوێ حازر نەبوو لەگەڵ بەعزێ ڕەفیق چووبوونە پیاسەی منیش ئەوەم نووسی
از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
1 دقیقه
918 مشاهده
بەخۆشی هاتم ئەی گوڵ ببمە خارت
ئەسەف قوربان کە مەحرووم بووم لە دیدارت
خوداحافز لەگەڵ ئەربابی دینت
نەکەی دنیا بکەیتە یاری کارت
لەگەڵ ئەربابی نا ئەهلا بە جارێ
دەخیلت بم نەفەوتێ هۆش و ئەفکارت
ئەگەر وابێ لە سێ لاوە گرفتاری
لەدەست شەیتان و نەفس و هەم ڕەفیقی بەد شیعارت
ڕەفیقی بەد لە شەیتان پیسترە بێشک
کە چونکە دوژمنە بۆ دین و کارت
دەخیلە خۆت بپارێزە بە جیددی
لە قەول و کردەوەی بەدکاری یارت
بەڕاستی خۆت نەپارێزی بەقوربان
دبیتە گاڵتەچی بۆ یار و ئەغیارت
تەداوی ئەو برینەت زەحمەتە زۆر
بەغەیرەز فکری پارێزت بەوەللا قەت نییە چارت
کەوا بوو خۆت تەبیبی حاڵی خۆت بە
بە گورجی تێ بکۆشە و لابە ئازارت
موتابیق کە هەموو فیکرت لەگەڵ ناوت
ئەمین بن تا لە قەول و فیعل و ئەتوارت
وەکوو عاسیتخلص مەبە بێهۆش و بێباک
مەدە دەست کەس دەخیلە ڕاز و ئەسرارت