تێ بفکرن لەم قسانە زۆر بە دیققەت قەومی کورد
از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
1 دقیقه
840 مشاهده
تێ بفکرن لەم قسانە زۆر بە دیققەت قەومی کورد
تێک چووە ئیقبالی کوردی گەر نەکەن زوو دەست و برد
بووینە حیز و ژێر چەپۆکەی وەحشیانی بێ شعوور
شوهرەتی بەستووە لە عالەم میللەتی کوردی کە مرد
جەهل زیندانە عەزیزان هەر کەسێکی تێی کەوێ
چاکە ئێمەش عیلم و سەنعەت بۆ نەجات بیانکەینە پرد
زەهری ناڕێکی بەڕێکی ویەککەتی گەر نەیکوژن
هەر بزانە دوژمنی دین غارەتی نامووسی برد
گەر هەموو ئیسلام ببێتە پشتیوانی یەکتری
کەللەیی دوژمن بە مستێ دەیکەنە توتیایی ورد
چونکە دەرحەق یەک حەسوون بونە چارۆکەی حەمام
هەرچی هات کێشایە بەرخۆی وەک زەمانی یەزدی جورد
با خەریک بین ئەی براکان لەم ئەسیرییە بێینە دەر
گوێ نەدینە فیکری بەدگۆی کافرێکی کەللە گرد
چونکە بۆ خۆی کوردە عاسیتخلص وا بە کوردی پێت دەڵێ
زۆر ئەمانت نیشتمان بێ مەیدەیە بەدخواهی کورد