ئاغە تو خودا لات ڕەوایە دەربەدەر بم بۆ وڵات
از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
1 دقیقه
885 مشاهده
ئاغە تو خودا لات ڕەوایە دەربەدەر بم بۆ وڵات
ئەشکی خوێنم بێ لە چاوی دوور لە بایزاغا و قەڵات
یاخو مەنفی بم لە کۆیە هەمجەلیسم بێتە غم
عیززەت و شادیم نەمێنێ من لەگەڵ زاری وەفات
یانە مەحرووم بم بە جارێ من لە ئەربابی وەفا
هەروەکوو دەروێش خەریک بم کوچە کوچە بۆ دێهات
وێڵ و سەرگەردان و عاجیز دوور و ئاراوە لە یار
بچمە کێو و هەر دوو چۆلی میسلی زەبتیە بومەکات
گەر ئەتۆ پێت خۆشە قوربان زیللەتی غوربەت بخۆم
من قەبووڵمە ئەمری عالیت ئەیکەمە تاجی خەڵات
عەرز و حاڵیان دا جەنابت دائیرەی مەکتەب لە من
ئیتتیفاقیان کرد و بیستم هاتنە خزمەت بۆ شکات
من مریدی شای بیارەم عەرز و حاڵم دا بە ئەو
هەر دوولامان بێ قسوور بین ئایا هات و یا نەهات
غەیری سوڵتانی بیارە قەت پەنای دیکەم نییە
ئەو تەبیبە بۆ عیلاجم تا برینم کا قەپات
من کە عاسیتخلصم پاسەوانی جێنشینی شا عومەر
قەت قەبووڵ ناکا ڕەزیل بم، ئاغە مەعلووم بێ لە لات