مانگی ڕەمەزان ڕۆیوە جێژنی ڕەمەزان ھات
از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
1 دقیقه
1170 مشاهده
مانگی ڕەمەزان ڕۆیوە جێژنی ڕەمەزان هات
هەر کوردی جەفا دیدە کەوا تووشی خەتەر هات
قەومێکە جگەرپارە بەسەر پەنجەیی ئەغیار
ئیمڕۆ کە پەراگەندەیە کەوتۆتە وەڵات
تەییارە خەتیبە، لە هەوا تۆپە مەئەززین
هەر دۆشکەیە دەسڕێژی ئەکا گوللە بە چوکڵات
ئەلغامە لە جێی تۆپی بەشارەت کە ئەتەقێ
دەببابە ئەلوورێنی دەڵێ کوردە ئەجەل هات
تیزابە لە جێی شەربەت و شەکراوە پڵاومان
هەرساتە لەناو ئێمە کە پەخشانی ئەکات
دەست ڕێژە لە هەر لاوە بە هەر نوعە چەکێکی
سەد جاشە کە نامەردە هجوومی کە دەکات
فورسەتە تۆش هو جاشە کەرەی ئەهلیی وڵات
سەیری بکە چۆن دوژمنی تۆ هەڵدەپەڕێ
دوو جێژنەیە ئیمڕۆ کە لەلای ئەهلی خەرافات
ئەلئان پڕە ئەو دەشتە لە چەند لەشەیی جاشی
گورگ و چەقەڵ و ڕێوییە ئەولاشەیە ئەخوات
.............................................متن نامشخص
.............................................متن نامشخص
نێزیکە کە عاسیتخلص لە خەفەت ئێوە بفەوتێ
بوونەتە چەند فرقەیی بێهۆش وجونات