ئێمە تیپی ئیشگوزارین ھەم کرێکاری وڵات

1972 لە یەکی ئایاری کرێکار ئەبوو بەکر حاجی عەبدوللا حللاق داوای کرد کە شتێکی بۆ بنووسم خۆی بە ناوی کرێکاران بیخوێنێتەوە ئەوەم نووسی:
از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
 1 دقیقه  880 مشاهده
ئێمە تیپی ئیشگوزارین هەم کرێکاری وڵات
هەر لە ڕۆژئاواوە یەکسەر تا دەگاتە خۆرهەڵات
هەرچی پێک هاتووە لە سایەی دەست و بازووی ئێمەیە
سازی کردووە وا بە چاکی ئەسلیحە و قۆنگرە و قەڵات
ئێمە پاڵپشتی ژیانین بۆ هەموو پێویستەکان
کردەوەی دەستی کرێکار بۆتە هۆی خۆشی وڵات
چونکە ماندووین ئێمە فەخرین بۆ جنووب و بۆ شیمال
وا عیراقمان کردە گوڵزار بێغەم و بێهاتە هات
بۆچی وا بێبەش بمێنین ئێمە مەنسەبمان نەبێ
بۆ نەچینە ڕیزی عالەم بۆ نەمانبوو قەت نەجات
وا لە مەیدانی خەباتا شان بە شانتان دێینە پێش
ڕوو بە ڕووی ناحەز دەوەستین بۆ هەموو وەختی خەبات
بۆ لە سفرەی خوانی میری ئێمە بەشدارمان نەبێ
حەیفە بۆ کۆنگرەی کرێکار بێرەواج و بێ سەبات
وا لە باخچەی ئیستراحەت عالەمێک مەستی گوڵە
بۆچ بە فیکری دڵنەوازی کەس بە غمخوارمان نەهات
ئیمڕۆ جەژنی بەزم و خۆشی وا بەناوی ئێوەیە
عالەمیش هاتۆتە زیارەت جێژنە پیرۆزت دەکات