موژدە بێ بۆ قەومی ئیسلام بەحری تەوحید ژیایەوە

بە موناسەبەتی ڕۆژی مەولوودی فەخری عالەم (صلی اللە علیە وسلم) لە ساڵی 1393 ھ و 1973 م
از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
 3 دقیقه  1199 مشاهده
موژدە بێ بۆ قەومی ئیسلام بەحری تەوحید ژیایەوە
دەرکی ئاگر داخرا و جەننەتیش ڕازایەوە
ڕۆژی ڕێژنەی لوتفی خوایە ئوممەتی خەیرولئەنام
بەحری ڕەحمەت کەوتە جونبوش وا شەپۆلی دایەوە
سەیری بەیداغی بەشارەت بۆ مەقامی خاتەمی
شادمانی ئەیلەرێنێ نووری لێ ئەتکایەوە
ئەرز و ئاسمان پڕ لە نوورە ڕۆژی کەیف و شادییە
غونچەکەی باغی نوبووەت سەد شوکر پشکوایەوە
کاتی تەبریکە موسڵمان حەزرەتی ڕووحولئەمین
هاتە بانی کەعبەتوللا وا بە چەند ئاڵایەوە
بۆتە خاتەم بۆ نوبووەت ئەحمەدی خەیروولبەشەر
نووری تەوحیدی بە قووەی مەعریفەت هێنایەوە
مرحبا اهلا و سهلا يا امام الانبياعربی
خاتەمی لایەق بە تۆیە بەم بڵندی و پایەوە
کاتی پەخشانی خەڵاتە بۆ موسڵمانی موتیع
دەرکی ڕەحمەت کەوتە سەرپشت نووری دین ئایسایەوە
هاتە دونیا فەخری عالەم سەیری بۆ تەبرێکی ئەو
چەند هەزار ئاڵا و مەلا یەک وا بە ڕووی دنیایەوە
سەیری سام و هەیبەتی کەن ڕۆژی میلادی ئەوی
تاقی کیسرا کەوتە ڕووخان گشت بە تاق و پایەوە
بۆ بڵندی حورمەتی ئەو هەم بەناوی موعجیزە
دووکەڵی فارس خلاس بوو ئاگرەکەی دەکوژایەوە
ئاوی ساوا بوو بە دێم و ئەو بوحەیرە وشکە بوو
ئاوەدانی لێ خەلاس بوو وا لە هەر چوار لایەوە
سوورەتی اقراعربی لە قورئان وەک کە جبریل تێیگەیاند
سەحفەیی تەورات و ئینجیل یەک بە یەک پێچایەوە
حوکمی قورئان بوو بە دەستوور بۆ ئەجیننە و هەم بەشەر
حەمدولیللا فیکری تەوحید سەرلەنوێ واژیایەوە
داری بانگ کرد و کە هاتیش مەیلی سەجدەی بۆ دەکرد
کۆترە باریکە لە ئەشکەوت دوژمنی گێڕایەوە
یەک مناڵ بێ داک و بێ باب قووەتی پێغەمبەری
خوای قوڕەیشیانی لە کەعبە سەرنەگوون بەردایەوە
یەعنی کورمی لات و عززا هەم مەناتی تێک شکاند
بوو بە ئیسلام پیاوی عاقڵ زو لە کفرا کشایەوە
خوا لە سوورەی نوون لە قورئان مەدحی ئەخلاقی دەکا
سەیری بەحری عیلمی ئەو کەن حیلمی لێ دەخولایەوە
دوژمنی گەورەی ئەوی بوو وا ئەبوو جەهلی لەعین
شیری تیژی عیززەتی دین زوو سەری پێ نایەوە
یا ڕەسوولەللا بە قوربان چاوەشی تۆم کوا خەڵات
خۆت دەزانی بۆ شەفاعەت چەند بە دڵ پاڕایەوە
شوهرەتی خۆم کردە عاسیتخلص سەد هەزار جار تۆبەبێ
دڵ پەشیمانە بە ڕاستی بۆ حەیا بایدایەوە
زۆر خەریک بوو تاکوو پیربوو وا لەگەڵ دنیایی دوون
فائیدێکی وەرنەگرت و چەند بە چەند چەوسایەوە
پیر و بێهێز و زەبوونە مستەفای عاسیتخلص دەڵێ
ئەی تکاکاری گوناهکار ڕوو بکە بەم لایەوە