چاوەڕێی ڕێگای تەبیبم بەڵکوو ئیمڕۆ بێتەوە

از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
 1 دقیقه  1060 مشاهده
لە بیارەی بووم، شێخ چووە ئەحمەدئاوا بەگزادەیەکی هەورامی داوای بەشی دەکرد لە ئەحمەدئاوا شێخ زۆر مایەوە منیش زۆر ئارەزووی شێخم هەبوو. ئەوەم نووسی:
چاوەڕێی ڕێگای تەبیبم بەڵکوو ئیمڕۆ بێتەوە
تا برینی دەردی هیجری زوو بە زوو چا بێتەوە
جۆششێکی خستە ناو دڵ ئاگری هیجرانی یار
خۆ بە ئاوی زەڵم و سیروان زەحمەتە بکوژێتەوە
عەرز و حاڵێک با بنووسین بۆ زیائەددین عومەر
بەڵکوو فرمێسکی لە چاوی غیرەتی بەربێتەوە
ئەو کەسانەی بوونە باعیس ئەم فیراق و زارییە
با چرای عومری عەزیزی تا ئەبەد بکوژێتەوە
بەشقی موویی ڕووی زاتی فەخری عالەم ئەی خودا
چاوی کوێر بێ دەستە ئەژنۆ نوتفەشی ببڕێتەوە
هەر کەسێ لەم خانەدانە فیکری زوڵمی گەر ببێ
غەرقی تۆفانی غەزەب بێ تا ئەبەد بخولێتەوە
گەر چە من عاسیتخلص م و ئەمما خاکی پایی دڵبەرم
داغی ئەم دەردە لە دڵدا زەحمەتە ڕەش بێتەوە