چەند زەمانە من نەخۆشم وا بە داخی کوردەوە

از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
 2 دقیقه  1112 مشاهده
چەند زەمانە من نەخۆشم وا بە داخی کوردەوە
بەختی سووتا بوو لە شەترەنج یەک کەڕەت نەیبردەوە
ژووری غمخانەی ئومێدم ئەم هیوایەی قەت نەبوو
تا چرای سوبحی سەعادەت هات و ڕوونی کردەوە
حەیدەری کەڕڕاڕی کوردان هاتە جۆشش غیرەتی
عەزمی پاکی هاتە ناو دڵ دەرکی دەعوای کردەوە
تۆپ و دەببابە و تەیارە کەوتنە گەرمە و ناڵە ناڵ
ئەو پڵنگی چنگ بە خوێن بوو هات و دەستی کردەوە
وەک عەسای مووسابوو بڕنە و ساحیری کردنە ئەسیر
بۆیە فیرعەونی زەمانە کەوتە بەحری زەردەوە
تۆپی فتبۆل هاتە مەیدان تیپی مەغروور تێشکا
شوکرولیللا مامە پیرە شەش بە هیچ لێی بردەوە
ئەو هەموو کوردە هەژارەی تاکوو ئێستا مردبوو
هەروەکوو عیسایی مریەم گشتی زیندوو کردەوە
هیممەتی بەرزی سەرۆک و کوشتنی پێشمەرگەکان
گەردنیان کەچ کرد بە بەعسی بەو دڵەی وەک بەردەوە
گەر مەراقتە کاکی گوێگر فیکرێ لەم ڕەمزی بکە
تێدەگەی ئەم ناوە بەرزە کێ بوو پەیدای کردەوە
زوو بچۆ بن کێوی غیرەت سەیری بەرزایی بکە
نوختەیێکە بۆ ئیشارەت کێ بوو نەردی بردەوە
ببنە یەک پارچە دەخیلە ڕوو لە خوا کەن زوو بە دڵ
کانی زێڕ و چەند مەعادین وا بە دەستی کوردەوە
خزمەتی دین و وەتەن کەن تا لە دەستتان دەرنەچوون
پشتیوانتانن گەر خودا بێ چیت بە کێو و هەردەوە
عاسیتخلص هێشتا هەر نەخۆشە چونکە کورد دوو پارچەیە
ترسی تێک چوونە دەگریا وا بە دەنگی زەردەوە