ساقی بدە ئیمڕۆ کە بە دڵ شیشە شەرابێ

از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
 1 دقیقه  949 مشاهده
ساقی بدە ئیمڕۆ کە بە دڵ شیشە شەرابێ
مەدهۆشە دڵی خەستە لەبۆ دەنگی ڕەبابێ
عاشق دەبێ بۆ کوشتنی مەعشووقە نەناڵێ
بێ گریە و ناڵان و فوغان دەنگ و سەدا بێ
هەر ڕۆژە بە سەد نەعێ دەکا عیشوە و نازێ
ئەو دڵبەرە ڕەعنایە هەتا ڕووحی فیدابێ
ئەو تیرە لە جەرگی منی دا زەحمەتە یاران
بۆ دەردی منی خەستە چە دەرمان و شیفا بێ
تک تک ئەتکێ خوێنی جگەر ئیمڕۆ بە دڵما
وەک ئەشکی سەحەرخیزە بە ئومێدی جەزا بێ
مەجنوونم و سەرئاسیمە بێعەقڵ و حەواسم
ساقی وەرە پڕکە بینە بۆم شووشە شەرابێ
عاسیتخلص لە کەمەندی سەری زوڵفت کە بناڵێ
کوژراوی خەندەگی موژەت و تیری بەڵا بێ