مژدە ئەی دڵ بەستی دووری وا بە وەسڵم کردە تەی

از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
 1 دقیقه  907 مشاهده
مژدە ئەی دڵ بەستی دووری وا بە وەسڵم کردە تەی
موتریبی خۆش لەهجە فەرموو لێدە عوود و چەنگ و نەی
وا خەریکی سەرفی ڕووحم گەر بە قیمەت وەرگرێ
ماملەتم کردووە بە شاهید من لە دڵبەر جووتێ بەی
شەمعی شادیم پێ کراوە کەوتنە جونبوش جان و دڵ
تەن وەکوو تەییارە قوربان هاتە گەڕ و پەروانە کەی
جێژنی وەسڵ ئەی موغەننی لەیل وەعدەی دا بە من
مەجنوون ئاسا نایفرۆشم قەت بە دووسەد خێڵی حەی
چاوی مەستی مەستی کردم بەوشەرابی عیشقی ڕووی
چونکە چاوی مەستی مەستی دا بە بادە و پیر و مەی
بۆچی کوێر نابی لە تاوان ئەی ڕەقیبی سەگ سیفەت
چونکە سەگ مەرگی چە فایدە زیندەگانیت تا بە کەی
حەڵقە گۆشی عیشقی عاسیتخلص تێبگەن با خاس و عام
قەت غولامیی یار نادەم من بە تەختی چین و ڕەی