ئەی لەعلی دوو کوڵمت لە جەمالت چوو سورەیی

از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
 1 دقیقه  981 مشاهده
ئەی لەعلی دوو کوڵمت لە جەمالت چوو سورەییا
شەوقی بە چەمەن داوە چەمەن بۆتە موسەللا
وەک مارە لەسەر گەنجی ڕوخت زوڵفی سیاهت
یاساغە لەبەر حەلقەیی ئەو بێمە تەماشا
ئەم ڕووحە کە نەقدێکە بە سەد حیشمەتی نادەن
مەغشووشە لە بازاڕی عیشق بۆتە موقەببا
باوەڕ بکە ملیارێ کە فەوتا و ڕزیوە
هەر سەر لەسەر ئەو عیشقە لە ژێر خاکی تەمەننا
دڵ بۆتە هەدەف بۆ سەری پەیکانی خەدەنگت
دەستڕێژە لە ئەم لاوە دەکەن غارەتی ئەولا
دەڕوا لە هەوا سۆزی هەناسەم لە فیراقت
وەک ئاهی سەحەرخیزە هەتا عەرشی موعەللا
عاسیتخلص بەهەوای عیشقە مەڵێن عارەبە قوربان
ئیرسێکە بەجێ ماوە لە دوای ئادەم و حەووا