ئەی پرتەوی ڕەنگت کە درەخشانی وەڵاتە
از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
1 دقیقه
1137 مشاهده
ئەی پرتەوی ڕەنگت کە درەخشانی وەڵاتە
لێوت بە مەسەل چاهی زەنەخ ئاوی حەیاتە
یاران ئەمە تەعریفی جەمالی ئەوە دەیکەم
کوڵمی گوڵە چاوی قەدەحە لێوی نەباتە
وەختێ کە سەبا زولفی لەسەر کوڵمی وەلاخست
عالەم هەموو هوشیارە دەڵین قەدەر و بەراتە
ئەی دڵبەری زیبا وەرە ئیمڕۆ بە تەماشا
چەند سەر بەتەمای وەسڵی ئەتۆ وا لەمەزاتە
دەی لابە لەسەر ڕۆژی جەمالت شەوی زوڵفت
ڕووحم سوپەری چاوی بەد و تیری قەزاتە
نەقدێکە لە گۆشەی نەزەرت حەددی نیسابە
ڕوحمێ بکە ئەم بەندەیە لایق بە زەکاتە
بەو خاڵە لەسەر کەعبەیی ڕووتەکە دەخۆم سوێند
باوەڕ بکە دائیم دڵەکەم مەیلی لەلاتە
ئەی ڕووگوڵ و پەرچەم ڕەش و ئەی شەمعی دڵارا
دڵ شێتە لە تاوت وەکوو پەروانە لە دواتە
هەر چەندە کە عاسیتخلص زەدەیی تیری برۆتە
هێشتا کە لە دوای کوشتنی ئەم جا بەتەماتە