ساقیم کە دی لە ڕەقسا دڵم شتابی هێنا

از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
 1 دقیقه  1192 مشاهده
ساقیم کە دی لە ڕەقسا دڵم شتابی هێنا
بە یادی جامی چاوی مەیلم شەرابی هێنا
ئەی عاشقی خەرابات هەنگامی کەیف و بەزمە
سەر حەڵقەیی مەینۆشان پیاڵەی شەرابی هێنا
سەرخۆش و بادەنۆشم موتریب بزەن نەی و چەنگ
واعیز ئەتۆ وسکت بە موتریب ڕەبابی هێنا
کە چوومه ناو مەیخانە بێ ساقی و شەراب بوو
موژدەی ئەدامێ ساقی وا پیر جەنابی هێنا
ساقی بهێنە بۆ من یەک جورعەیی لەبالەب
ڕژا شەرابی عەیشم بەختم خەرابی هێنا
قازی مەڵێ حەرامە شەراب و بادەنۆشی
مفتی لەسەر حەلاڵی فەتوای کیتابی هێنا
زاهید لە کونجی میحراب نەزان و بێخەبەر بوو
دەرهەق بە بادەنۆشان زەجر و عیتابی هێنا
ئیمرۆ کە هاتبوو وا هات بۆ خۆی ببێتە ساقی
بۆ مەجلیسی مەینۆشان مەززە و کەبابی هێنا
گەر تالیبی مەیخانەی عاسیتخلص ڕەباب و باده
بۆ جەرگی پارەپارەت ساقی قولابی هێنا