لە داستانی ڕابردووە ئەڵێ ناسری عەبباسی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  555 مشاهده

لە داستانی ڕابردووە ئەڵێ:

ناسری عەبباسی (٦٢٢-٥٧٥ هیجری) کاتێ کە خەزنە و سامانی عازێدی فاتمی (٥٦٧-٥٥٥ هیجری) کەوتە بەردەست و داگیری کرد، تەپڵێک لە ژوورەکەی عازدا بوو، ئەویشیان هێنا. کابرایەک تەپڵەکەی هەڵگرت و دەستی کرد بە لێدانی، کابرا کەوتە تڕکەندن. خەڵکەکە دەستیان کرد بە پێکەنین پێی، یەکێکی تر هەڵیگرت کە لێی دا ئەویش کەوتە تڕکەندن.

خەڵکەکە لەمە تووڕە بوون و تەپەڵەکیان دڕی. لە پاشا پیاوی شارەزا هات پێی وتن ئەم تەپڵە هی تڕکەندن نەبووە، بەڵکوو چاکەی ئەم تەپڵە ئەوە بووە کە لە نزیکی هەر کەسێکەوە بووایە ئەو کەسە کۆڵنجی نەئەکرد. عازد نەخۆشی کۆڵنجی هەبوو و ئەو تەپڵەیان بۆ هێنابوو و لە ژوور سەری خۆیەوە دایئەنا ئیتر ببڕای ببڕای کۆڵنجی نەئەکرد. خەڵکەکە لە دڕانەکەی زۆر پەشیمان بوونەوە، بەڵام تازە بێ کەڵک بوو.