لە داستانی گوێ ئاگردانی کوردییە ئەڵێ جارێک...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  617 مشاهده

لە داستانی گوێ ئاگردانی کوردییە ئەڵێ:

جارێک خدری زیندە لە دەشتێکا تووشی کابرایەکی ڕیش سپی پیس و پۆخڵ و چاودادڕاو و دەم خوار بوو. چوار کەری بە بارەوە دابووە پێش لۆکە لۆک ئەڕۆیشت. لێی پرسی تۆ شەیتان نیت؟ وتی بەرێوەڵڵا هەوم، یا خدری زیندە. وتی بۆ کوێ ئەچی؟ وتی بۆ کەسابەت ئەچم شتێک پەیدا کەم بۆ مناڵەکانم. وتی باری گوێدرێژەکانت چین؟ وتی ئەوەیان جەور و ستەمە. وتی بە کێی ئەفرۆشی؟ وتی بە پادشاهان! ئەوەی دووهەمیشیان حەسادەتە. وتی بە کێی ئەفرۆشی؟ وتی بە عالمەکان. وتی ئەوەی سێهەمیان خیانەتە و گزی کردنە. وتی بە کێی ئەفرۆشی؟ وتی بە تجار و بازرگانەکان. ئەوەی چوارەمیش حیلە و فێڵە. وتی بە کێی ئەفرۆشی؟ وت لە ژنان بەو لاوە کەسی تر نییە.

وتی جا ئەم کڕیارانەت دەست ئەکەوێ؟ وتی یا خدری زیندە! ئەگەر ئێوە لێم بگەڕێن و واز لە خەڵکەکە بێنن هەمووی بە ڕۆژێک ساغ ئەکەمەوە.