لەو سەرە مەلا وەیسی جفار هەبوو بەهۆی ڕمڵ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  592 مشاهده

لەو سەرە مەلا وەیسی «جفار» هەبوو. بە هۆی ڕمڵ و جەفرەوە دەستی بۆ عەرش و قورش درێژ ئەکرد و پاشەڕۆژی هەموو شتێکی لێک ئەدایەوە و ئەیدا بە دەستەوە. ڕۆژێک کابرایەک ئەچێتە لای پێی ئەڵێ تۆ ئەم هەموو شتە ئەزانی و ئەم هەموو نهێنیانە ئاشکرا ئەکەی، کەچی ئاگات لێ نییە ژنەکەت لە ماڵەکەی خۆتا ماڵەکەتی کردووە بە ماڵی باجی زەمزەمەوە؛ چوار ئەڕوا و هەشت ئەچێ. مەلا وەیسی کە ئەمە ئەبیستێ شێت و هار ئەبێ، شیر و خەنجەر و دەمانچە هەڵئەگرێ بە پەلە ئەچێتەوە بۆ ماڵەوە ژنەکەی بکوژێ. کە نزیکی ماڵ ئەبێتەوە ئەکەوێتەوە بیری کە ئەو هیچ ژنی نییە.