لەو دەشتی دزەیی و گەردییە لە گوندی گێژی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  649 مشاهده

لەو دەشتی دزەیی و گەردییە لە گوندی «گێژی» ڕۆژێک دەنگ بڵاوبووەوە کە لە گوندی «گڕاوێ» بزنێک دەستی خستۆتە بناگوێ و حەیرانان ئەڵێ. ئەم دەنگە گوندەکەی شڵەژان. سەید عەزیز هەبوو، وتی ئا وڵاغم بۆ بێنن بچم بۆ گڕاوێ بزانم وایە؟ وتی سوار بووم لە کاتی عەسرا گەیشتمە ئەوێ. پێش هەموو شتێ پەلەی نوێژەکەم بوو چووم بۆ مزگەفتێ. ئەوەندەم زانی خەرکی پێشیان لێ گرتم، وتیان ئەرێ سەید عەزیز ڕاستە دەرێن لە گێژی بزنێک دەستی خستۆتە بناگوێ و حەیرانان دەرێ؟ وتی کە ئەمەم زانی، خێرا نوێژەکەم کرد و گەڕامەوە لۆ گێژی.