کابرایەک لە دۆڵپەموو فێربووبوو...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  573 مشاهده

کابرایەک لە «دۆڵپەموو» فێربووبوو بە حوجرەی فەقێیەکان. هەموو ڕۆژێ لە کاتی نان خواردندا ئەچوو دائەنیشت و ئەبوو بە شەریکیان و ئەیوت ئای نسیب بەمجۆرە فەقێکانی بۆژە کردبوو. ڕۆژێک لەسەر شێوەی جاران چووەوە، فەقێیەک لە فەقێکان زۆر داخ لە دڵ بوو لێی. کابرا هەر کە دانیشت، فەقێکە هەستا و هاتە وێزەی شل و کوتی کرد و وتی ئای ئەجەل. ئیتر کابرا ببڕای نەچووەوە بەوێدا.