کابرایەک هەبوو لەو بەر کێوە مام ئەوڵای...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  526 مشاهده

کابرایەک هەبوو لەو بەر کێوە «مام ئەوڵا»ی ناو بوو. هەر چەند لێیان ئەپرسی مام ئەوڵا عومرت چەندە؟ ئەیوت پەنجا و پێنج ساڵە. وا ڕێکەوت لە پاش دە پانزە ساڵی تر لێیان پرسیوەتەوە مام ئەوڵا عومرت چەندە؟ هەر وتویە پەنجا و پێنج ساڵ. ئەیانوت ئاخر چۆن ئەبێ پێش دە پانزە ساڵ پەنجا و پێنج و ئێستەش هەر پەنجا و پێنج؟ ئەویش ئەیوت برام پیاو ئەبێ لەسەر قسەی خۆی بێ، نابێ هەر ڕۆژەی قسەیەک بکا.