مەلا حەمەمینی شانەزەری شاتری هەبوو عێل...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  716 مشاهده

مەلا حەمەمینی شانەزەری شاتری هەبوو، عێل سەرەوژوور ئەبێتەوە بۆ کوێستان، ئەم لە شارەزوور ئەچێ بۆ ئاش، گابارەکەی ئەمرێت و پەکی ئەکەوێ. ماڵە گەورە «مەحموو پاشای جاف» لە دواوانی زێی زەڵم و تانجەرۆ خستوویەتی. هەڵئەستێ ئەچێ بۆ لای مەحموو پاشا و ئەڵێ تۆ کێیت؟ پاشاش ئەڵێ تۆ کێیت؟ ئەڵێ:

من حەمەمین شانەزەرم
سەگی قاپی شا عومەرم
عێل سەرەوژوور بۆ کوێسان
من ماگمەسەو دەسەوسان
گیرم خواردگە لە ئاشا
هاوارم برد بۆ پاشا
چارم بکا لەم دەردە
گابارێکم بۆ بەردە
باری لێ نێم ڕووەو و عێل
با پێم نەیێژن توتکی خێڵ

پاشاش دوو گاباری ئەداتێ و ئەڕوا.