کابرایەک هەبوو لە نەغەدە کەڵەشێرێکی هەبوو...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 2 دقیقه  563 مشاهده

کابرایەک هەبوو لە «نەغەدە» کەڵەشێرێکی هەبوو. هەر چەندە ماڵ و مناڵەکەی پێیان ئەوت با سەری ببڕین، ئەو هەر ئەیوت ئیمڕۆ نا سبەینێ. کەڵەشێر بەم جۆرە چەند ساڵێکی ڕابوارد، وای لێ هات لەبەر پیری هێزی تیا نەما، نەیئەتوانی چینە بکا و شتێک بۆ خۆی پەیدا بکا، کابرای خاوەنیشی هیچی نەئەدایە، لە تاوانا وشک هەڵگەڕابوو. ڕۆژێک کەڵەشێر هاتە مرداربوونەوە، کابرای خاوەنی خێرا فریای کەوت و سەری بڕی، ئەمجا خستیانە ناو مەنجەڵ و خستیانە سەر ئاگر، ماڵ و مناڵ لە خۆشیانا کەوتنە سەما بە دەورەی مەنجەڵی گۆشتی کەڵەبابا.

ئەو ڕۆژە هەر لە بەیانیەوە تا ئێوارێ کوڵا و دایانگرت. سەیر ئەکەن لەبەر پیری وەکوو ئاگری هەر نەدیبێ وابوو. ئاوەکەیان ئەو شەوە بەنانەوە خوارد و ڕۆژی دوایی سەرلەنوێ خستیانەوە سەر ئاگر، لە ئێوارەدا دایئەگرن سەیر ئەکەن هەر وەکوو دوێنێ وایە، نەکوڵاوە. ئەو شەوەش ئاوەکەیان خوارد و گۆشتەکەیان هەڵگرتەوە بۆ بەیانی.

دراوسێیەکیان هەبوو لە نیوەشەوا میوانیان هات، دەستیان بە هیچ لایەکدا نەگەیشت، بە کوڕەکەی خۆی وت ئا ڕۆڵە! بچۆرە ماڵی مامت پێی بڵێ باوکم ئەڵێ میوانمان هاتووە و دەستمان بە هیچ ناگا، کەڵەشێرەکەمان بۆ بنێری تۆزێ ئەیخەینە سەر ئاگر، میوانەکەی پێ ڕازی ئەکەین و سبەینێ بۆیان ئەنێرینەوە.