کابرایەکی چەرداوەڕوو هەبوو هیزەیەک ڕۆنی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  548 مشاهده

کابرایەکی چەرداوەڕوو هەبوو هیزەیە ڕۆنی هەڵواسیبوو. هەموو جار کە نانی ئەخوارد پارووەکەی هەڵئەگرت ئەیسوو بە هیزەکەدا و ئەیوت ئەم نانە بەو ڕۆنە.

کابرا مرد و کوڕێکی لە شوێن بەجێما. کوڕەکە لە پاش ماوەیەک لە دایکی پرسی ئەو هیزە ڕۆنە چییە هەڵواسراوە؟ دایکی وتی ڕۆڵە ئەوە ڕۆنە. ڕەحمەتییەکەی باوکت هەموو جار پارووی هەڵئەگرت و ئەیسوو بە هیزەکەدا ئەیوت ئەم نانە بەو ڕۆنە. کوڕەکەش وتی جا دایە نەئەترسا هیزەکە کونی تێ ببێ. من نانەکە هەڵئەگرم و هەر لە دوورەوە ئەڵێم ئەم نانە بەو ڕۆنە. دایکی وتی:

ئۆخەی ڕۆڵە! باوکت شوکر وەجاخی ڕوونە. ئەگەر قنگڵاشک بەدەم باوە بێ، وەجاخی باوک کوێرەوە نابێ.