کابرایەک هەبوو لە سولەیمانی پێیان ئەوت ئەحە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  520 مشاهده

کابرایەک هەبوو لە سولەیمانی پێیان ئەوت ئەحە چەقەڵ، ڕۆژێک هات بەسەریا ئەلێ دەرم گۆشتی کڕی لە ئەمین چیتر. گۆشتی نایە سەر ئاگر و نەینا، پێیان وت: لەگەڕەکی هۆڵی مەولوودییە. هەر خێرا گۆشتەکەی لە مەنجەڵەکە دەکرد و بردیەوە بۆ ئەمین چیتر، تۆزێکیش کەمی کردبوو، بەڵام پارەکەی هەر لێ سەندەوە. جا ئەمین چیتر گۆشتەکەی بە دەستەوە گرتبوو و بانگی ئەکرد: خەڵکینە وەرن ئەمە گۆشتی ئەحە چەقەڵە بیکڕن.