شێخ محەمەدی شێخ عومەر شێخ محەمەدی خەتیب...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  548 مشاهده

شێخ محەمەدی شێخ عومەر(شێخ محەمەدی خەتیب) گێڕایەوە وتی:

مەلایەک شەوێ میوانی پۆلیسێک بوو، پۆلیسەکە سەرێوارە خەفەر ئەبێ و لەماڵ نابێ. ژنەکەشی جوان و ڕوو بازاڕی ئەبێ، مەلا تەماع ئەکاتە ژنەکە و خۆی بۆ شەوێ حازر ئەکا و جێگاکەی دیاری ئەکا. شەوێ پۆلیسەکە دێتەوە و ئاگاشی لە هیچ نییە، بەڵام پێی جوان نابێ ژنەکەی بکەوێتە نێوانی ئەو و مەلاوە، بە ژنەکەی ئەڵێ جێگاکەی بگوێزێتەوە و خۆی لە شوێنەکەی ئەو ڕائەکشێ، مەلاش ئاگای لێ نییە. لە نیوەشەوا مەلا ئەچێتە سەر جێگا، سەیر ئەکا ئەمە لە باتی ژنە پیاوێکە و هیچ دەرەتانیش نەماوە، پیاوە ئەیگرێ و ئەڵێ ئەوە چی ئەکەی و بۆ چی هاتووی؟

مەلا ئەڵێ مەیکە بە هەرا، من خرووم هەیە، هاتووم بمگێیت. کابرا ئەڵێ باوکم بچۆ بەو لاوە، من تا ئێستە ئەم جۆرە ئیشانەم نەکردووە، ناتوانم. مەلا بەمجۆرە خۆی دەرباز ئەکا.