مزگەوتی حاجی مەلا ڕەسووڵ هەبوو لە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  533 مشاهده

مزگەوتی حاجی مەلا ڕەسووڵ هەبوو لە سولەیمانی. بەینی نیوەڕۆ و عەسر بوو، کابرایەکی شارەزووری هاتبوو بۆ شار، لە بازاڕ کەوایەکی کڕیبوو و چووە سەر تاتەبەردەکانی مزگەوتی حاجی مەلا ڕەسووڵ. کەوا شڕەکەی خۆی داکەند و ئەو کەوا تازەیەی لەبەر ئەکرد. کەوا بەو تازەییە هەر چەندی ئەکرد ناو قەدەکەی نەئەهاتەوە یەک، توند توند ڕایئەکێشا و هەر ئەیوت؛ یا غەوس! بکەم وە قنگ دایکتەوە وەسای خەیات بۆ کەوایەک پێت داگم. ئەوەندە بە توندی لێ ئەنەوی، زۆری لێ کرد، کەوا شیڕەیەکی لێوە هات و دڕا. لەو وەختەدا کابرا ئەوەندە بە تین ئەنەوێ لەم لا و ئەو لای کەواکە خۆیشی تڕێکی کەند. گوێم لێ بوو وتی تڕ و شیڕەی کەوا وە گۆڕ باوک خەیاتەکە! ئەم شارییە دەویت باوکانە ئێژی چوونە «بێسەڵمێن»، لادێی وە کافر ئەزانن، وە شیڕە ڕازی ناون تڕشیان گەرەکە.