ئەحەی جاو جارجار ئەچوو بۆ دیدەنی شێخ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  634 مشاهده

ئەحەی جاو، جارجار ئەچوو بۆ دیدەنی شێخ بابەعەلی تەکیەیی لە مزگەوتەکەی خۆی لە سولەیمانی. شێخ حەمە عەلییەکی باراوی هەبوو دوکانی بەقاڵی هەبوو لەسەر جادەکەی سابوونکەران، ئەچوو هەندێ میوە و شتی بە قەرز لێ ئەکڕی و ئەیبرد بە دیاری بۆ شێخ بابەعەلی و پێکەوە ئەیانخوارد! پاشان شێخ حەمە عەلی داوای پارەکەی ئەکردەوە لە ئەحە. ئەحەش لووس و باریک دەستی ئەگرت و ئەیبرد بۆ لای شێخ بابەعەلی ئەیوت: پارەکەی بدەرێ! بابەعەلیش ئەیوت: ئاخر ئەحە تۆ ئەوەت بە دیاری نەهێناوە بۆ من؟! ئەحەش ئەیوت: یا شێخ پارەکەی بدەرێ، ئاخر من نەمویست بە دەستی خاڵی بێم بۆ لات، ئەگەر ئەوەم نەهێنایە تۆ لە کوێ ئەو ترێ و شتەت ئەخوارد؟! شێخ بابە عەلیش دەستی ئەکرد بە پێکەنین و پارەکەی ئەدا بە شێخ حەمە عەلی.