خا میرەم هەبوو لەو سەرە سێ کچی جوانکیلەی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  580 مشاهده

خا میرەم هەبوو لەو سەرە سێ کچی جوانکیلەی هەبوو، کچەکان وەختی شووکردنیان هاتبوو، بەڵام لەبەر ئەوە کە تۆزێ سەری زمانیان ئەیگرت و «ک» یان ئەکرد بە «ت»، خەڵک بۆ خواستنیان نەئەهاتنە پێشەوە و هەر وا مابوونەوە. بە ڕێکەوت یەک دوو ئافرەت جارێک ئەچن بۆ تماشاکردن و خوازبێنیان. دایکەکەیان زانی ئەم ژنانە بۆ خوازبێنی کچەکان هاتوون، تەمێی کچەکانی کرد کە بۆ خۆیان بە ئاقڵی دانیشن و نەیەنە قسە. بۆ نەگبەتی لەو کاتەدا مشکێ بە ژوورەکەدا تێ پەڕی، کچی گەورە وتی: ئای خوشتێ ئەوە مشتێ بوو! دووهەم هەڵیدایە و وتی: تەنی چووە تونەتەوە! سێیەم دەستێکی بە زوڵفیا هێنا و وتی: بە خوا چا بوو شوتر من هیچ دەنم نەترد، ئەوە ئێوە بۆ تەوتنە تاوێژ تردن! خوازبێنی کەران کە ئەمەیان دی، دڵیان سارد بۆوە و بە پەشیمانی گەڕانەوە دواوە.