لالە سەرحەد لە دوایی دوایی ژیانیا لەبەر...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  932 مشاهده

لالە سەرحەد لە دوایی دوایی ژیانیا لەبەر ئەوە چاوەکانی نەمابوو، کوڕەکانی ئەنارد بۆ دزی، مەڕوماڵاتیان ئەدزی و ئەیانهێنایەوە، لالەش، کوڕەکان هەر شتێکیان بهێنایە سەری ئەبڕین و ئەیکردن بە خێر و خێرات! لێیان ئەپرسی لالە ئەمە چۆن ئەبێ ماڵی دزێتی ئەکەی بە خێر و خێرات؟ ئەیوت: ئێوە نایزانن، جەزای خێرەکە لەگەڵ گوناحی دزیەکە بەرانبەر ئەوەستن، خێرەکە گوناحەکە دائەپۆشێ، ئێمەش لەو ناوەدا سەروپێ و ڕیخۆڵەکەمان بۆ ئەمێنێتەوە بە حەڵاڵی ئەیخۆین!