ئەحەی جاو جارێک زستان ئەبێ ئەچێ بۆ حەمامی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  550 مشاهده

ئەحەی جاو جارێک زستان ئەبێ ئەچێ بۆ حەمامی مفتی لە سولەیمانی. کە دێتەدەرەوە لە دەرگای حەمام دەرئەچێ «با» لێی ئەدا یەکێ لە هێلکەگوونەکانی چرچ ئەبێ و ئەچێ بە ناوا، ئەمیش ئەگەڕێ بە شوێنیا و ئەگەڕێتەوە بۆ حەمامەکە. فەرەجی حەمامچی لێی ئەپرسێ ئەوە بۆ گەڕایتەوە؟

ئەڵێ ئەم حەمامە دزی تێدایە، یەکێ لە هێلکەگوونەکانمیان دزیوە. لەم قسانەدا ئەبن هەوای گەرم لێی ئەدا هێلکە گوون شۆڕ ئەبێتەوە و دێتەوە شوێنی خۆی، مامە حەمەد هەست بە قورساییەک ئەکا و دەست بۆ ناولنگی خۆی درێژ ئەکا، سەیر ئەکا هێلکەگوون لە شوێنی خۆیەتی، ئەڵێ فەرەج دۆزیمەوە، شتێک کە دەستی دزی لێ نەکەوێ هەر ئەدۆزێتەوە.