مەلاکەی گوندی هێرۆ کتێبێکی تەفسیریی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  645 مشاهده

مەلاکەی گوندی «هێرۆ» کتێبێکی تەفسیری لە بەردەستا بوو موتاڵای ئەکرد، کتێبەکە دەستنووس بوو، بەخەتی گەورە و حاشیەی ورد و سوور نووسرابووەوە. سۆفی شەریفێک بە لایەوە دانیشتبوو، ئەویش سەری شۆڕ کردەوە بەسەر کتێبەکەدا و پەنجەی خستە سەر خەتە درشتەکان، وتی مامۆستا ئەمانە ئەخوێنیتەوە؟ مامۆستا وتی ئا. سۆفی شەریف وتی ئای سەگ مەلا. ئەمجا پەنچەی خستە سەر خەتە وردەکان و وتی ئەم وردانەش ئەخوێنیتەوە؟ مامۆستا وتی ئا. سۆفی وتی ئای بەراز مەلا. وتی ئەی ئەو سوورانە؟ وتی ئا. وتی ئای نێرەکەر مەلا. مەلاش وتی بەسە بەسە، سۆفی هەمووی ئەخوێنمەوە، ئیتر هیچ نەماوە.