ڕۆژێک ئەحمەد ئاغای قاقڵاو - کە سەگە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  569 مشاهده

ڕۆژێک ئەحمەد ئاغای قاقڵاوا - کە سەگە نێریشیان پێ ئەوت - لە «زەمبیل» ئەبێ. حاجی مەلا ڕەحمانی شەرەفکەندی لێی ئەپرسێ ئەرێ ئاغا بیستومە ئەتەوێ قاقڵاوە بفرۆشی و بچیتە ناو گاورەکان؟ خۆ قاقڵاوا زۆر خۆشە بۆ ئەوە ئەکەی؟ ئەویش ئەڵێ بەخوا قوربان فێری ناو چۆم و ئاو نەبووم و لێی ناژیم. حاجی مەلاش ئەڵێ جارێک کابرایەک بە ناو بازاڕی عەتارەکانا ئەڕوا، لە پڕ ئەکەوێ و لە هۆش خۆی ئەچێ. حەکیمێکی بۆ دێنن. حەکیم هەر چەندە خەریکی ئەبێ کابرا چاک نابێتەوە. پاشان ئەپرسێ ئەم کابرایە ئیشی چی بووە؟ ئەڵێن لە دەباغخانە ئیش ئەکا. ئەویش هەر گورج دەرپێکەی دائەکەنێ تەپێ گوو لەبەر لووتی کابرادا ئەکا، کابرا هەر بۆگەنەکە ئەچێ بە لووتیا پژمەیەک ئەدا و ڕاست ئەبێتەوە. بەڵێ پیاو کە فێری شتێک بوو زۆر سەغڵەتە دەستی لێ هەڵگرێ.