هەر لە گوندی وەرتێ دوو کەس هەڵئەستن ئەچن...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  836 مشاهده

هەر لە گوندی «وەرتی» دوو کەس هەڵئەستن ئەچن بۆ ڕاوەمێش. «مەگەز»گەلێک ئەسووڕێنەوە هیچیان دەست ناکەوێ. لە ئاخرا لەسەر کانییەک دائەنیشن، کوتوپڕ مێشێک ئەنیشێ بە ناوچەوانی یەکێکیانەوە. ئەوەی کە مێشەکەی بە ناوچاوەوە نیشتۆتەوە بە بێ ئەوە قسە بکا «فیتۆیەک» بۆ کابرای هاوڕێی دائەهێڵێ و بە پەنجە ئیشارە ئەکا بۆ ناوچەوانی خۆی و ئەڵێ ئەوە مێشێکە بیکوژە. کابرای هاوڕێی فیشەک ئەخاتە بەر تفەنگ و تەق گوللەیەک ئەنێ بەناوچەوانی کابراوە و ئەیکوژێ. دیارە لەو وەختەدا کابرا دەم و لێوی لێک ئەبێتەوە و ددانی دەرئەکەوێ. ئەمجا ئەویتر پێی ئەڵێ؛ ما گڕەکەی ئەکەی؟ ما لێم نەدایە؟ یانی بۆچ پێ ئەکەنی؟ بۆ چی لێم نەداوە؟