لە وەرتێ ئەڵێن هەموو شت ئەچێنرێ چما خۆی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  705 مشاهده

لە «وەرتی» ئەڵێن هەموو شت ئەچێنرێ چما خۆی ناچێنرێ؟ چەند کەسێک ئەچن خۆی ئەبەن ئەیپڕژێنن بۆ ئەوە بڕوێ. پاش ماوەیەک ئەچنەوە بزانن شین نەبووە. دیارە هیچ دیار نییە، یەکێکیان بەردێک لە ناو وەردەکە هەڵئەگرێ بۆ ئەوە بزانێ خوێکە چەکەرەی کردووە یان نە؟ بە ڕێکەوت دووپشکێک لە ژێر بەردەکەدا ئەبێ بە چەکەرەی ئەزانێ. هەڵیئەگرێ و ئەیبا بۆ دەمی بۆ ئەوە بیچێژێ. دووپشک ئەدا بەسەری زمانیەوە. ئەڵێ پەککوو ماشەڵڵا چەند سوێر و تیژە! چ بڕان ناخورێ.