مەلا حەسەنی قازی خۆی گێڕایەوە وتی ئەوا...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 2 دقیقه  787 مشاهده

مەلا حەسەنی قازی خۆی گێڕایەوە وتی:

ئەوا قازین لە چوارتا ژنێک دەستی پیاوێکی گرتبوو هاتنە لام. ژنە وتی قوربان جەنابی قازی! ئەم پیاوە مێردمە ئەمەوێ تەڵاقم بدا و لە کۆڵم بێتەوە. وتم دایکم تەڵاق شتێکی باش نییە. بۆ چ تەڵاقی لێ وەرئەگری. پاش ئەوە ئەگەر تۆ داوای تەڵاق بکەی هەموو حەق و حقووقێکت ئەڕوا. ژنە وتی قەبووڵمە. وتم ئاخر لەبەر چی وا وەڕز بوویت، نەفەقەت ناداتێ چییە؟ وتی قوربان نەفەقەم ئەداتێ، بەڵام... وتم دە دایکم قسە بکە. ژنە وتی

قوربان شەرع شەرمی بۆ نییە، شەوێ دە دوانزە جار هەڵئەستێتە سەرم، من تاقەتی ئەوەم نییە. وتی ئەمەم بە لاوە سەیر بوو، پیاوەش هیچ دەنگ ناکا. وتی ڕێکم خستن لەسەر ئەوە کە شەوی پێنج جار ئیشی شەرعی بکەن و لەوە زیاتر نەبێ. ژنە ڕازی بوو. پیاوە هەڵیدایە وتی قوربان پرسیاری لێ بکە، ئەگەر پێویستم بە بەرکوڵ و قەرز هەبوو ئەمداتێ؟ ژنە بەمەش ڕازی بوو. لە پاش سێ ڕۆژ ژنە هاتەوە وتی قوربان نەجاتم بدە لە دەستی. وتم چی بووە؟ وتی بە سێ شەو بەرکوڵ و قەرزی شەش شەوی لێ سەندگم. نایتوانم، ئەم قەرزەی لە کوێ پێ ئەدرێتەوە.