ئەحەی کڕنوو نەخۆش ئەکەوێ ئەو سەردەمە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  905 مشاهده

ئەحەی کڕنوو نەخۆش ئەکەوێ. ئەو سەردەمە حەکیمێک لە سولەیمانی ئەبێ ئەچێتە لای حەکیمەکە دەرمانێکی بداتێ و چارێکی بکا. حەکیمەکە لە پاش تماشاکردنی ئەڵێ خاڵە حەمەد تۆ لە دڵ خاڵیەتیەوە وات لێ هاتووە. ئەگەر دڵت تۆزێ هێزێکی تێ کەوێتەوە چاک ئەبیتەوە. دەرمانەکەشی ئەوەیە بێنی تا سێ ڕۆژ، هەر ڕۆژێ دوو جار بەیانی و ئێوارە دوو فڕووجی سوورەوەکراو، دوو شلکێنە بە ڕۆن، چوار هێلکە بە مێخلەمە بخۆی و کاسەیە فڕنی بکەی بەسەریا، پاشان هێڵنج بدەی بڕشێیتەوە، تا سێ ڕۆژ ئەمە بکەی ئیتر چاک ئەبیتەوە. ئەحەی کڕنوو تۆزێک ڕائەمێنێ و ئەڵێ:

حەکیم باشی! ئەوە تۆ بە ڕیشی خۆت پێ ئەکەنی یا بە ڕیشی من؟ ئەوانەی کە تۆ ئەفەرموویت ئەگەر یەکێکی تر بیخوا و بڕشێتەوە من بە سینەباز ئەیقۆزمەوە.