حاجی حسێنی کانی کەوەیی هەبوو لە سولەیمانی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  692 مشاهده

حاجی حسێنی «کانی کەوەیی» هەبوو لە سولەیمانی ماڵەکەی نزیکی مزگەوتەکەی حاجی مەلا ڕەسووڵ بوو. قاپی حەوشە و بانی ئەو سەردەمەی سولەیمانی هەموو شەق و شڕ بوو. حاجی حسێن هێشتا حەجی نەکردبوو، حاجی مەلا ڕەسووڵیش مابوو.

شەوێک دز دێت دەرگا شەق و شڕەکەی ماڵی حاجی حسێن ئەدزێ، دەرگا بە کەڵکی هیچ نەدەهات، بەڵام لەبەر ئەوە دنیا زستان و سارد بوو بۆ سووتاندن باش بوو. ئەویش شەوی دوایی ئەچێ دەرگای مزگەوتەکەی حاجی مەلا ڕەسووڵ ئەگرێ بە کۆڵەوە و ئەیهێنێ لە شوێن دەرگای حەوشەکەی خۆیانی دائەنێ. ماڵەکەی ڕاست بەرانبەری مزگەوتەکە بوو. بەیانی حاجی مەلا ڕەسووڵ ئەچێ بۆ مزگەوت سەیر ئەکا دەرگای مزگەوت نەماوە و وابە ماڵەکەی حاجی حسێنەوە. ئەچێتە لای حاجی حسێن ئەڵێ بۆ چ ئیشی وات کردووە و دەرگای ماڵی خوا چۆن ئەبەی؟ ئەویش ئەڵێ: حاجی مەلا ڕەسووڵ دز قاپی حەوشەکەی منی دزیوە، خوا دزەکە ئەناسێ، بیدا بە دەستمەوە و قاپی ماڵی خۆی بەرێتەوە.