ئەوڕەحمانی خامە لە سولەیمانی جارێک بۆ نوێژی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  684 مشاهده

ئەوڕەحمانی خامە لە سولەیمانی جارێک بۆ نوێژی نیوەڕۆ ئەچێتە مزگەوتی خومخانە بۆ نوێژ کردن. ئەچێتە سەر ئاودەستەکە و دێتەدەرەوە و دەعباکەی ئەگرێ بە دەستیەوە لەبەر ئاودەستەکەدا ئەگەڕێ و ئەکۆکێ و هەرجارە ئەیسوێ بە دیوارەکەدا. ئەمە بە ڕاوێژی ئەو نوێژکەرانە کە پیر ئەبن ئەڵێن «استبراو». وەستا گوروونیش هەر بۆ نوێژ ئەچێتە ئەوێ، کە ئەبینێ ئەوڕەحمان وا ئەکا، پێی ئەڵێ کاکە ئەوڕەحمان دیوارەکەت کون کرد، دە واز بێنە. ئەویش ئەڵێ: وەستا گوروون بەو سەختی و ڕەپیە نەماوە کە تۆ چاوت پێ کەوتبوو.