هێمنی شاعیر بۆی گێڕامەوە وتی کوڕێک هەبوو...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  891 مشاهده

هێمنی شاعیر بۆی گێڕامەوە وتی:

کوڕێکی زیرەک هەبوو لەو سەرە لەگەڵ دەستەیەکی ڕەفیقیا جارێک خەریکی شەراب خواردنەوە و کاغەزبازی بوون. خەبەریان بۆ هێنا وتیان باوکت مرد. وتی هەموو کەس ئەمرێت. وتیان کەوتۆتە ناو بیری حەوشەکەتانەوە، ترنجاوەتە ناویەوە دەرناچێت. وتی ئەو بیرەی ماڵی ئێمە خۆم ئەیزانم شێریش بکەوێتە ناویەوە تیایا ئەترنجێ و ئەمرێ؛ ئێستە ئەو چۆن تیایا نامرێ؟ دەستیشی هەر بە کاغەزەکانەوەیە و کاغەز فڕێ ئەدا.،ئەڵێ نایە کۆڕەکە بەجێی بێڵم.

وتیان بچۆ دەری کە. وتی وەختی خۆی من نەمئەتوانی لە شوێنی خۆی بیجووڵێنم، ئێستە چۆن ئەتوانم کە ترنجاوەتە ئەو بیرەوە دەریکەم. وتیان باشە ئێمە دەری ئەکەین لە بیرەکە، بەڵام لەگەڵمان وەرە با بچین کفن و دفنی کەین و بینێژین. وتی مردووشۆر هەیە، خۆ من نایشۆم، بچن بیهێنن ئەو ئەیشوا، ئەگەر زێڕ و زیویش بێ من بڕوا بە ئێوە ئەکەم بچن بینێژن، منی ناوێ.