ساڵێک دەستەیەک کوڕی کاڵی سولەیمانی بۆ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 2 دقیقه  753 مشاهده

ساڵێک دەستەیەک کوڕ و کاڵی سولەیمانی بۆ سەیران دەچن بۆ سەراوی سوبحاناغا. لەسەر کانیەکە ڕایەخی لێ ڕائەخەن و بەزمی خواردنەوە ئامادە ئەکەن. پیرەژنێکی جافی ئەو ناوە وا دیاربوو ئەو ساڵە لە عێل بە جێ مابوو. بە لایانا تێ ئەپەڕێ، سەیر ئەکا ئەوانە شووشە و قاپیان داناوە و شتێک ئەخۆنەوە. بە لایانەوە ڕائەوەستێ و سەیریان ئەکا. لەپاشا ئەڵێ ئەڕێ برا ئەوە شەروەتی شارییە ئەیخۆنەوە؟ ئەوانیش ئەڵێن بەڵێ. ئەڵێ ئا قومێکیش بدەن وە من. ئەوانیش لە ناو پەرداخێکا لەو شتە خۆشەکە بۆی تێ ئەکەن و ئەیدەنێ. ئەویش ئەینێ بەسەرەوە، کە ئەیخواتەوە تۆزێ کەیف ئەیگرێ و بزەیەکی بۆ ئەکا. ئەڵێ برا وە کەلام چکێ تفت وو، وەلێ فرە خۆش وو، ئا قومێکی تریشم پێ نادەن؟ ئەوانیش قومێکی تری ئەدەنێ. پیرەژن بە تەواوی سەرخۆش ئەبێ و نەشئە ئەیگرێ. ئەڵێ ئا تۆ دەنگ! ئەرێ کوڕە شاری، ئا لەم شەروەتی ئێوە، ژنەکانیشتان ئەیخۆنەوە؟ ئەڵێن بەڵێ. ئەڵێ دەسا وەو سەی ساقە هەر چی ژنەکانتانە وە شەو وە ڕۆژ هەر خەریکی مێخ وەنی کوزیانن، ئێوە کەستان باوکی خۆتان ناناسنەوە.