مەحموواغا هەبوو لەو وڵاتی دێبووکریە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  698 مشاهده

مەحموواغا هەبوو لەو وڵاتی دێبووکریە، لەکاتی خۆیا دڵی چووبوو لە ژنێکی «پشتماڵە »، هێنابووی. کوڕێکی لێ بووبوو، کوڕ گەورە بوو و بوو بە کوڕێکی قۆز و جەحێڵ و لە ڕاستیدا پیاوێکی پیاوانەی لێ دەرچووبوو. بەڵام باوکی هەر لێی ڕازی نەبوو وە بەڵکوو هەموو جار هەر قسەی پێ ئەوت و لەوانە بوو لەگەڵ کوڕەکانی تریا -کە لە ژنێکی تر بوون- جیای ئەکردنەوە. کوڕە لە باریا نەما ئیتر. ڕۆژێک وتی: تۆ ئەم هەموو قسەیە بە من ئەڵێی، لەبەر ئەوەیە کەدایکم پشتماڵەیە، ئەمە سووچی خۆت بوو، با تۆزێ خۆتت بگرتایە بچوویتایە ژنێکی خانەدانت بهێنایە، با کوڕێکی ببووایە وەکوو خۆت و براکانم پیاو بووایە. مەحموواغا سەری داخست و وتی: ڕۆڵە! تۆ کوڕمیت من بەهەڵەدا چووم.