کابرایەکی سمایل عوزەیری هەبوو لە وڵاتی چەقژ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  668 مشاهده

کابرایەکی سمایل عوزەیری هەبوو لە وڵاتی چەقژ و قایکەندە دەروێش ڕەحیمی ناو بوو. ئیش و کاری هەر دزیی بوو، شەوێک ئەچێ بۆ دزی و هیچی دەس ناکەوێ. کەڕەکێکی پێ ئەبێ دایئەکەنێ ئەیداتە بن دەستی و دێتەوە، ژنەکەی ئەچێ بە پیریەوە، کەڕەکەکەی بۆ گرتمۆڵەکی لێ وەرئەگرێ. لای وا ئەبێ بوخچە جلی دزێتییە هێناویەتەوە. کە سەیر ئەکا ئەمە کەڕەکەلۆتی ڕەحیمە. ئەڵێ ڕەحیم ئەوە چیت هێناوە؟ ئەڵێ ئەوە کەڕەکە. ئەڵێ ماڵوێران ئەوە کەڕکەکەی خۆتە. ئەڵێ ئافرەت دەنگ مەکە ئەگەر بە دەستی خاڵی بهاتمایەوە کسمەکەم لێ تێک ئەچوو. ئەوەم لە خۆمان دزیوە تا بە دەستی خاڵی نەگەڕێمەوە.