عوسمان شارباژێڕی گێڕایەوە وتی لەو بەرکێوە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  960 مشاهده

عوسمان شارباژێڕی گێڕایەوە وتی:

لەو بەر کێوە کابرایەکی ڕەزاقورس ئەبێت بە میوانی ماڵێک. تۆزێ ناسراوی پێشوویان هەبوو لەگەڵ ماڵەکەدا. کابرا بۆی دائەکوتێ و هەر ناڕوا، ماڵەکەش هەرچەندە پلاری تێ ئەگرن کاری تێ ناکا. ڕۆژێک ژنی خانەخوێکە پێی ئەڵێ ئێستا منداڵەکانت، بەستەزمانانە، لەوانەیە لەبەر ئەوەی کە دەمێکە نەیاندیویت ئەبێ دڵیان زۆر ناڕەحەت بێ، ئەوە هیچ بیریان ناکەیت، لەوانەیە ئێمە بیریان بکەین، تۆ چۆن ئەبێ بیریان نەکەی؟ توخوا کە چوویتەوە لە باتی ئێمەش چاوت پێیان بکەوێ. کابرای میوان وتی:

وەڵڵا ڕاست ئەکەی، وەختە سوێم ببێتەوە بۆیان، هەر ئێستا ئەچم ڕائەسپێرم هەموو بێن بۆ ئێرە، با ئێوەش چاوتان پێیان بکەوێ، ئەوە باشترە بۆ سوکنایی ئێوە تا من خۆم بە تەنیا بچم بیانبینم.