زەمانی زوو ئەوەی کە ئێستا پێی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 2 دقیقه  970 مشاهده

زەمانی زوو ئەوەی کە ئێستا پێی ئەڵێن:«مەحامی» وە یا «پارێزەر» دانەهاتبوو. لە باتی ئەم ناوە «ئەوقات» وە یا «وەکیل مرافعە» هەبوو. هەر کارەساتێک ڕووی ئەدا، سەرچاوەکەی هەمووی مەلا بوو کە ئەو کارەساتانەی ئەبڕییەوە، بەمانە ئەوترا «شەرع». جا ئەگەر کارەساتێک ڕووی بدایە داواکەر وە یا داولێکراو، ئەوقات وە یا وەکیل مرافعەی ڕائەگرت، ئەم ئەوقات و وەکیل مورافەعانەش هەر مەلا یا میرزا بوون.

جارێک کابرایەک جنێو ئەدا بە کابرایەکی تر، ئەڵێ کێری ڕووت بە قوزی دایکت. کابرا چووە لای مەلا شکاتی کرد کە جنێوی وای داوەتێ، مەلا ناردی بە شوێن ئەوی ترا. ئەویش لەبەر ئەوە کە ئیشەکە زل بوو، وەکیل مورافەعەیەکی ڕاگرت، هەموویان چوونە لای مەلا. مەلا ڕووی کردە کابرای جنێودەر: تۆ جنێوێکی وات داوە بەم پیاوە و ئەمە «قەژف»ە.

وەکیل مورافەعە هەڵی دایە وتی ئەمە جنێو نییە، با ئەگەر کێرەکەش کێری باوکی بێ. مەلا ڕووی کردە جنێو پێدراو و وتی هیچ هەقێکت نەما بەسەر ئەو پیاوەوە، ئەمە «قەژف» نییە. بڕۆ با کێری بە قوزی دایکی وەکیل مورافەعە بێت، وەکیل مورافەعەش دەمی ئەبێ بە تەڵەی تەقیو و ڕازی ئەبێ بە قەزا و قەدەر.