کابرایەکی کورد ڕۆژێک ئەبێ بە میوانی پیاوێک...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  699 مشاهده

کابرایەکی کورد ڕۆژێک ئەبێ بە میوانی پیاوێک، نان دائەنێن. میوانە یەکەم پاروو هەڵئەگرێ بیبا بۆ دەمی خانە خوێکە ئەڵێ برا ڕاوەستە پارووەکەت مووێکی پێوەیە. کابرا ئیتر پارووەکە دائەنێ و ئەکێشیتە دواوە. خانەخوێکە ئەڵێ ئەوە بۆ چی چوویتە دواوە؟ ئەویش ئەڵێ بە خوا برا ئەوەندە بەرچاو تەنگ بی وەها سەیری پارووی هەوەڵم بکەی، من ئەم نانەم پێ ناخورێ.