پیاوێکی سمایل عوزەیری ئەبێ بە میوانی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  916 مشاهده

پیاوێکی سمایل عوزەیری ئەبێ بە میوانی مەلایەک. مەلا دەورییەکی بچووک چێشتی برنج لەگەڵ دوو سێ نان ئەهێنێ و بە میوانەکە ئەڵێ فەرموو. کابراش دەست درێژ ئەکا بۆ پاروو، مەلا دەستی ئەگرێ و ئەڵێ کتێب ئەفەرمووێ بسمیلا بکە، ئەگینە شەیاتین و جنۆکە لەگەڵمان ئەخۆن. کە لە نان خواردن ئەبنەوە مەلا ئەڵێ چاوت لێ بوو بسمیلا چەند بە بەرەکەت بوو؟ کابرا هەرچەندە تێریشی نەخواردبوو بە ناچاری وتی بەڵێ قوربان واسە.

چەند ڕۆژێکی پێ چوو و بەڕێکەوت مەلا ئەبێ بە میوانی کابرای سمایل عوزەیری. کابرا لەنگەرێکی زل نان و ڕۆن و شلکێنە ئەهێنێ و دایئەنێ ئەڵێ فەرموو. مەلا قۆڵی لێ هەڵ ئەکا ئەیەوێ بڵێ بسمیلا، کابرا توند دەستی ئەگرێ بە سەر دەمیا و ئەڵێ وە کەلام بێژی بسمیلا دەم و دگانت ئەشکێنم. تۆ ئەگەر ئازای هەی جن هەی جن بکە. خۆی هەر دوو قۆڵی ڕائەوەشێنێ و دەست ئەکا بە های جن های جن بێنۆ بێنۆ.