هەر ئەو گێڕاویەتی وتی لە گوندی عاللای...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
936 مشاهده
هەر ئەو گێڕاویەتی وتی:
لە گوندی «عاللای» مام پیرداود ئەچوو بۆ شار، ژنان دەوریان لێ دا، هەر یەکە چەند دراوێکیان دایە بۆیان بدات بە شت. ژنێک لە ناو ژنەکانا ئەویش چوو بە لای مام پیر داود وتی: مام پیرداود بە سەدەقەی سەرت بم، وی مەجیدیەم لۆ بەرە لۆم بدە بە دوو گەز جانگ لۆ ئاوەرکراس چم نینە.
مام پیرداود دوو گەزە جانگی لۆ هێنا، پلکە هامین ئاوەرکراسێکی زۆر تەسک و ترووسکی لێ کرد و هەندێکیشی مایەوە، دای بە سەریا و چوو لە ناو ژنەکانا دەستی کرد بە شایی و ئەیوت: هاوەرکراسم بە هاوەرکراستان، چەقەڵانەچەقەڵانە: لەچکەشم بە بەرتان.